هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە پێشتر پشکنینیان بۆ ئوتومبیلەکانیان کردووە و دەرنەچوون، دەتوانن دووبارە پشکنین ئەنجام بدەنەوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکاتەوە، کە پێشتر پشکنینیان بۆ ئوتومبیلەکانیان کردووە و دەرنەچوون.
ڕوونیشیکردەوە: دەتوانن رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی بەڕێوبەرایەتیی گومرگی سلێمانی بکەن بەمەبەستی دووبارە پشکنینەوەی ئوتومبیلەکانیان.