عه‌بدولسه‌لام كه‌ریمی كه كوردێكی سوننه مه‌زهه‌به وەک راوێژکاری ئیبراهیم رەئیسی بۆ کاروباری کەمینە ئاینییەکان دیاری‌کرا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، عەبدولسەلام کەریمی وەکو راوێژکاری ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری کەمینە ئاینییەکان دیاری‌کرا.
هەروەها ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوەکردووە: ئومێدەوارم عەبدولسەلام بتوانێت وەکو رابردووی بە باشی کارەکانی رابپەڕێنێت و سەرکەوتووبێت.
عه‌بدولسه‌لام كه‌ریمی له ١٩٦٧ له شاری سنه‌ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان له دایك بووه و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له زمان و ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی.
ناوبراو بۆ ماوەی پێنج ساڵ پارێزگاری دیواندەرە بووە و ماوەی پێنج ساڵیش سەرۆکی زانکۆی پەیامی نوری مەریوان و سنە بووە.