کۆمەڵی دادگەری وەڵامێکی توند ئاراستەی مەلا بەختیار و فازڵ میرانی دەکات

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پەیامێکی توند ئاراستەی مەلا بەختیار و فازڵ میرانی دەکات و دەڵێت" ئامۆژگاریتان دەکەم لە کۆبوونەوەکان وریای قسەکانتان بن". 

محەمەد حەکیم، وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی" کاک مەلا بەختیار لە بری گاڵتەکردن بە کۆمەڵ خەمی حزبەکەی خۆت بخۆ".

ئەوەشی خستەڕوو: کاک فازڵ میرانی، من وتەبێژی کۆمەڵم و ڕەئی جەنابی سەرۆک و ئەنجومەنی باڵای حزب رادەگەیەنم، لەنێو حزبێکی خواپەرست نەک شەخس پەرست. 

باسی لەوەشکردووە: ئامۆژگاریتان دەکەم لە کۆبوونەوەکان وریای قسەکانتان بن، نەبادا باسی ھەندێک کەسی تر بکەن، دواتر قسەکان بگاتەوە جێی خۆیی و ژیانتان بکەوێتە مەترسییەوە. 


PM:11:35:18/10/2021