وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەى مووچەی خانەنشینی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕایدەگەیەنێت" دۆسیەی دوو هەزار و ٤٢٤ خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی دارایی هەرێم".  

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە (٢) ساڵی ٢٠٢٠، بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە، دۆسێی (٢٤٢٤) خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری". 

دارایی هەرێم لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا ڕوونیشیکردەوە: پێشتر ئەو خانەنشینانە لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە و لە بەرواری ١ی ٨ی ٢٠٢١، مووچەیان لە خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر بۆ خەرج كراوە.


AM:10:58:20/10/2021