سودی شوتی زەرد

ماوەی چەند ساڵێكە لە بازاڕەكانتدا شوتی ڕەنگ زەرد بونی هەیە، پسپۆڕانی خۆراكی باس لەوە دەكەن كە ئەم ڕەنگەی شوتی چەندین سودی بە لەش دەبەخشێت كە لە سودەكانی شوتی سور جیاوازە.
شوتی زەرد بەهۆی دەوڵەمەندی بە كانزا جۆر بەجۆرەكان سودێكی زۆری بۆ ئەو كەسانە هەیە كە بەدەست نەخۆشی ڕۆماتیزمەوە دەناڵێن، ئەمە جگە لەوەی سودێكی زۆری بۆ دەم و ددانەكان هەیە وە بەهێزیان دەكات.
شوتی زەرد بەهۆی ماددەكانی پێكهاتەكەیەوە سودێكی زۆری بۆ كۆئەندامی هەرس هەیە، هەروەها دەبێتە هۆی جوانكردنی پێست و دەركەوتنی نیشانەكانی پیری دوا دەخات.
بەهەمان شێوەی شوتی سوریش، شوتی زەرد سودێكی زۆری بۆ ئەو كەسانە هەیە كە بە دەست نەخۆشیەكانی گورچیلەوە و میزەڵدانەوە دەناڵێنن، ئەمەش بەهۆی زۆری ئاو لە پێكهاتەكەیدا.



PM:12:50:08/07/2014