وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لەسەر هێرشەکەی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" چەندین جار هۆشداریمان داوە لەسەر خۆڕێكخستنەوەی شانە نوستوەكانی داعش و سەرهەڵدانەوەیان".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" شەوی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ له ئه‌نجامی په‌لامارێكی ترسنۆكانه‌ی تاریكپه‌رستان و تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی لیوای (١٠)ی پیاده له سنوری شارۆچكه‌ی پردێ، له ساتی راوه‌دونان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه، دوو پێشمه‌رگه‌ی نه‌به‌رد و ئازای سه‌ر به لیوای (١٠)ی پیاده وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به ناوه‌كانی (خالید حه‌مید هه‌یاس، ئاكۆ كه‌ریم قادر) شه‌هید بوون".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هەرێم وێڕای پرسه و سه‌ره‌خۆشی کە ئاراسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و دوو شه‌هیده‌ی کردووە رایگه‌یاندوه" وه‌ك هه‌میشه هێزی گیانفیدای پێشمه‌رگه له ئاماده‌سازی و ئاماده‌باشی ته‌واودایه بۆ به‌رگریكردن له‌خاك و خه‌ڵكی كوردستان".
ئەوەشی خستەڕوو: له‌كاتێكدا، چه‌ندین جار هۆشداریمان داوه له‌سه‌ر خۆڕێكخستنه‌وه‌ی شانه نوستوه‌كانی داعش و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان، به‌م كاره چه‌په‌ڵ و ترسنۆكانه‌شیان ناگه‌نه هیچ ئامانجێك و به‌بازوی هێزی پێشمه‌رگه ئه‌فسانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌شیان پوچه‌ڵده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و سوپای عیراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی دژ به داعش.