لە میحوەری پردێ داعش هێرشیکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە

کەمێک پێش ئێستا چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمشەو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر لیوای (١٠)ی وەزارەتی پێشمەرگە لە سنوری میحوەری پردێی سەر بە شاری کەرکووک. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بە تەقە وەڵام درانەوە، بەڵام تائێستا پەلامارەكەی چەكدارانی داعش هیچ زیانێكی گیانی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە نەبووە.  

شەوی ٣٠ی مانگی ڕابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر فەوجی دووی لیوای (١٠)ی وەزارەتی پێشمەرگە لە ناوچەی زرگەزراو، بەوهۆیەوە دوو پێشمەرگە شەهید بوون. 


PM:11:38:03/11/2021