وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لەسەر هێرشەکەی ئەمشەوی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئه‌مشه‌و تیرۆرستانی داعش په‌لاماری خاڵێكی فه‌وجی دووی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له سنوری میوه‌ری پردێ-دوبزدا".
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مشه‌و تیرۆریستانی داعش په‌لاماری خاڵێكی فه‌وجی دووی لیوای (١٠)ی پیاده‌یان دا، له سنوری میحوه‌ری پردێ- دوبز، پێشمه‌رگه ئازاكانمان به‌خێرایی لێیان هاتنه ده‌ست و ڕاویان نان، خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێك به پێشمه‌رگه نه‌گه‌یشتووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌مه بۆ چه‌ندین جاره داعش بۆشایی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقی ده‌قۆزێته‌وه بۆ په‌لاماردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.