ڤیدیۆ.. کیژان ئیبراهیم نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ کیژان ئیبراهیم خەیات نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (وێنە) بڵاوکردەوە.

خانمە گۆرانیبێژی دیاری کورد کیژان ئیبراهیم خەیات نوێترین بەرهەمی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتوب بەناوی (وێنە) بڵاویکردەوە. 

ئەم بەرهەمەی کیژان لە تێکستی یەحیا بەرزنجییە و بورهان موفتی کاری ئاوازدانانی بۆ ئەنجام داوە، موزیک و دابەشکردنی لەلایەن ئالان موفتییەوە بۆ کراوە، دەروون قەرەداغی کاری دەرهێنانی بۆ بە ئەنجام گەیاندووە.

کیژان ئیبراھیم خەیات، کچی ئیبراهیم خەیاتی گۆرانی بێژە و دوو برای وەک گۆرانیبێژ و پێشکەشکار کاردەکەن و ژیانی خوشکیشی لە بواری نواندندا کار دەکات و ماوەی هەشت ساڵە هاوسەرگیری کردووە هاوسەری هونەرمەندی زیرەک میرەی پەیکەرتاشەو خاوەنی دوو مناڵن.


PM:04:48:06/11/2021