سلێمانی.. سەرجەم هێزە کانی چواردەوری ماڵی لاهور جەنگی لابران

دوای نزیکەی چوار مانگ ئەو هێزە ئەمنییەی  لە نزیک ماڵی هاوسەرۆکی یەکێتی لاهور شێخ جەنگی جێگیر کرابوون سەرجەمیان لابران.

بەیانی ئەمڕۆ ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ دوای نزیکەی چوار مانگ  تەواوی ئەو بازگە و هێزە ئەمنیانەی لەسەر ڕێگای هۆتێڵ لالەزار و ماڵی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی،  جێگیر کرا بوون  ئەمڕۆ سەرجەمیان لابران.  

لە دوای ڕووداوەکانی ٨ ی تەمووزی ئەمساڵەوە  لەدوای ئەوەی کێشەکانی بەینی نێوان باڤڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی، هاوسەرۆکانی یەکێتی تەقییەوە، هێزێکی ئەمنی چەند خاڵێکی پشکنینیان لە چوار دەوری ماڵی لاهور جەنگی، لە گردی سەرچنار جێگیر کرد، هاوکات  ئەمڕۆ سەرجەم ئەو هێزانە لابران ، ئەمەش دوای ئەو ڕاگەیاندنە دێت کە شەوی ڕابردوو لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە.



PM:01:30:11/11/2021