تورکیا سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش سەپاند

باشاک دەمیرتاش، هاوسەی سەڵاحەدین دەمیرتاش لەلایەن دادگای سزا قورسەکانی ئامەد بڕیاری سزای دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ درا.

پارێزەری باشاک دەمیرتاش لەسەر بڕیارەکەی دادگا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" رۆژی ٣ی ئاداری ٢٠١٨ داوایەکی یاسایی دژی بریکارمان باشاک دەمیرتاش تۆمارکرا، ئەمڕۆ شەشەمین دادگای سزا قورسەکانی ئامەد بڕیاری دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی دەرکرد و سزاکە دکتۆر (ر. ب)یش دەگرێتەوە".

باشاک دەمیرتاش لە ساڵی ١٩٧٧ لە ناوچەی سووری ئامەد لە دایک بووە و ھەر لەوێ گەورە بووە، مامۆستا و نووسەر و ژنی سەلاحەدین دەمیرتاشی سەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلانە کە لە ساڵی (٢٠١٦)ەوە باشاک بەردەوامی بە کەمپەینی ئازادکردنی لە زیندان دەدات.


PM:09:46:11/11/2021