وەزیری بەرگری ئەمەریکا لەگەڵ مەزڵوم کوبانێ کۆدەبێتەوە

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هەفتەی داهاتوو لوید ئوستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا سەردانی رۆژئاوای کوردستان دەکات و، لەگەڵ بەسەرکردنەوەی هێزەکانیان لەگەڵ مەزڵوم کوبانێ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆدەبێتەوە.

ماڵپەڕی خەبر ٢٤ ی رۆژئاوای کوردستان ئاشکرای دەکات هەفتەی داهاتوو وەزیری بەرگری ئەمەریکا بەسەردانێک دەگاتە باکوری رۆژئاوای سوریا و هێزەکانیان بەسەردەکاتەوە، لەگەڵ فەرماندەی سەرکردایەتی هێزەکانیان لە شاری حەسەکە، هەروەها لەگەڵ مەزڵوم کوبانێ کۆدەبێتەوە.

ئەو سەردانە لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ رۆژئاوای کوردستان، دوای سەردانی ئیسان گۆڵدیریتش جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست و وەفدێکی بالآی وەزارەتی دەرەوە دێت کە هەفتەی رابردوو ئەنجامیان دا.



PM:11:57:17/11/2021