نرخی نەوت بە جێگیری ماوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ ی تشرینی دووەم، نرخی نەوت بەهەردوو جۆرەکای برنت و خاوی ئەمریکی  بەراورد بە دوێنێ هیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە و نرخەکەی بەجێگیری ماوەتەوە.

 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٧٨ دۆلار و ٦ سەنتە مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٥ دۆلار و  ٧٥ سەنت لە ئێستادا مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٥ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەم نرخەش بەراورد بە دوێنێ لە هەردوو جۆرەکەی نەوتدا بەجێگیری ماوەتەوە.

 

هەرچەندە رێکخراوی ئۆپێک پڵەس پلە بە پلە بڕی ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانەی بۆ بازاڕی نەوت زیاد کرد، خۆشیان پێشبینیان نە دەکرد بەم شێوەیە نرخی نەوت دابەزێت، لەگەڵ دوا بڕیاری ئەو رێکخراوەدا ئەمەریکا داوای زیاتری خستنە بازاڕی کردو هەڕەشەی گرتنەبەری رێگای تری کرد.



AM:09:14:22/11/2021