لەسەر کوشتنی موراد کانی کوردەیی
حاکم لەتیف: ئەفسەر رەزامەندی مەرجەعی دەوێت


دادوەر حاکم شێخ لەتیف لەبارەی کوشتنی عەقید موراد کانی کوردەییەوە، دەڵێت " دەستگیرکردنی ئەفسەر بەپێی یاساکانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە مرجەعە".

 دادوەر لەتیف مستەفا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی" بەگوێرەی یاسا کارپێکراوەکان،  ئەگەر ئەفسەرێک پۆلیس بێت یان « سوپا » تاوانێک بکات  « جگە لەتاوانی بینراو » پێویستە جگە لەدەرکردنی فەرمانی گرتن، یان بانگھێشتکردن لەلایەن دادوەرەوە، ڕەزامەندی مەرجەعەکەی، واتە وەزیرەکەی وەربگیرێت" .

ئەو دادوەرە بە شۆخیەوە دەڵێت "بۆ ئەوەی یاری بەعەقڵم نەکەن و نەبمە مەزەو گاڵتەجاڕی سۆشیال میدیا بڵێن ئەم بێ عەقڵە باسی یاسا دەکات من باسی یەمەنی باکور دەکەم". 

لە درێژەی پۆستەکەیدا نووسیوویەتی " جا ھەر لەو یەمەنە ئەگەر نەک ئەفسەر بەڵکو کارمەندێکی ئاسایی پۆلیس یان سەرباز  ئەگەر دەیەھا تاوان بکات و  دادوەریش دەیەھا جار  فەرمانی گرتنی بۆ دەرکات ئەگەر نەیانەوێ تەسلیم بەدادگای کەن تەسلیمی ناکەن و حیسابی پوشکەش بۆ دادگا ناکەن ، ئەوە لەکاتێکدایە کارمەندی ئاسایی رەزامەندی مەرجەعی ناوێت". 

حاکم شێۆخ لەتیف کە پەرلەمانتاری پێشووی عێراقیشە باس لەوە دەکات کە ئەگەربە پێچەوانەشەوە بێت، ئەگەر پلەکەی سەرھەنگ یان خوای دەکرد زەعیم و لیواو فەریقیش بێ بەڵام بەدڵیان نەبێ، تاوانی کردبێ یان نەیکردبێ فەرمانی گرتنی لەلایەن دادوەر بۆ دەرچووبێ یان دەرنەچووبێ، وەزیر رەزامەندی دابێ یان نەیدابێ، دەچن بۆ گرتنی و دەشیکوژن دەشڵێن دەستی کردۆتەوەو مقاوەمەی ھێزەکانی کردوەو، وەزیرەکەشی و داواکاری گشتیش قڕوقاپی لێ دەکەن، ئەی ھەزار نەعلەت لە یاسا و لە یەمەنی باکوریش".

ئەو دادوەرە لە کۆتایی تێبینی خۆی دەسنووسێت و دەڵێت" دیارە من دژی رەزامەندی مەرجەعم، بەڵام یاساکە لەیەمەنی باکور ماوەوئیڵغا نەبۆتەوە کاتی خۆی بەبریارێکی مەجلیس قیادەی سەورە ساڵی ١٩٧٨ دەرچووە".



PM:06:48:26/11/2021