ئاسایشی سلێمانی سەردانی ماڵی خوێندکار، ئاکار دانا دەکەن کە چەند چەکدارێکی هێزە ئەمنییەکان لێیدەدەن و ئەفسەرێکیان شەق لەسەری هەڵدەدات.
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی رۆژی هەینی ٢٦ ی شترینی دووە، ژمارەیەک لە ئەفسەران و کارمەندان سەردانی ماڵی خوێندکار ( ئاکار دانا ابوبکر ) یان کردووە ، لەسەردانەکەدا سەرەڕای بەسەر کردنەوە و هەواڵپرسین، نیگەرانی بەڕێوەبەر و سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی ئاسایشی سلێمانیمان گەیاندە ئەو خوێندکارە و خانەوادەکەی، کە لەکاتی خۆپیشاندانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن کارمەندێکی ئاسایشەوە تووشی مامەڵەیەکی نەشیاو هاتبوو" .
رۆژی ٢٣ ی تشرینی دووەم لە خۆپیشاندانی خوێندکاراندا لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی هێزە ئەمنییەکان خوێندکارێک دەستگیردەکەن و دەیخەنە ژێر پێ لەقەی خۆیان و دواتریش ئەفسەرێک کە بەرگی مەدەنی لەبەردایە شەق لەسەری هەڵدەدات، ئەم رووداوە بۆتە بابەتی گشتی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خەڵکی داوای دەستگیرکردنی ئەو ئەفسەرە دەکەن، کە تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.