بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی تشرینی دووەم مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر چەند پرسێک کۆبێتەوە، ماڵپەڕی (سپی) تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، پاش گرژییهكانى چهند ڕۆژى ڕابردووى سنورى شاری سلێمانى و ئیدارهى ڕاپهڕین، بڕیارە پاش کەمێکی دیکە مهكتهبى سیاسى یهكێتى نیشتیمانى كوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی کۆبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تەوەری گرنگی ناوخۆی یەکێتی تاوتوێ دەکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، لە کۆبوونەوەکەدا خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان تاوتوێ دەکرێت، هەروەها ڕووداوی کوژرانی (عەمید موراد کانی کوردەیی) کە ئەفسەرى پۆلیس بوو لە بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى ئیدارەی راپەڕین گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
لەوەتەی خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان-ە کۆبێتەوە.