مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا وه‌ڵامی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌داته‌وه و دەڵێت" به مافی خۆمان ده‌زانین هه‌موو رێكارێكی یاسایی و سیاسی بۆ به‌رگریكردن له مافی ده‌نگده‌رانمان بگرینه‌به‌ر".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماژەی بەوەکردووە" كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاری ژماره (٥)ی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره (٤٤)ی له ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ده‌ركرد، به‌گوێره‌ی ئه‌و كۆنووسه رێگه به تانه‌لێده‌ران له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌درێت، كه (پاشكۆی تانه‌لێدان) پێشكه‌ش بكه‌ن، كه ئه‌و به‌ڵگانه له‌خۆ ده‌گرێت پاڵپشتیكردن له تانه‌كان ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندییان به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌یه، له رۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ تا كۆتایی كاتی ده‌وامی فه‌رمی له رۆژی ٣١ی تشرینی یەکەم".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، مادده‌ی (٢٠) له یاسای ژماره (٣١)ی ساڵی (٢٠١٩)ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن به هه‌رسێ بڕگه‌كانییه‌وه، ماوه و رێگه‌كانی پێشكه‌شكردنی تانه‌لێدان له بڕیاره‌كانی كۆمسیۆن رێكده‌خات، له‌و بڕگه‌یه‌دا ئاماژه به هیچ پاشكۆیه‌ك بۆ تانه‌لێدان ناكات، تانه‌لێدان له بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی دادوه‌ری ده‌كرێت، چ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بێت یانیش له‌ڕێگه‌ی كۆمسیۆنه‌وه بێت، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانیش پابه‌ند ده‌بێت به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی ده‌سته‌ی دادوه‌ری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و روونكردنه‌وه‌كانی له‌باره‌ی تانه‌لێدان كه دوای گه‌یشتنی داواكارییه‌كه بۆ كۆمسیۆن ماوه‌كه‌ی له (٧) رۆژ زیاتر نه‌بێت، هه‌روه‌ها وێڕای ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆمسیۆن له‌ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه حوكمی ئه‌و بڕیاره شوێنگره‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌یه، به‌ڵام هیچ ناونیشانێك له‌خۆ ناگرێت به ناوی (درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی تانه)، چونكه هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی یاسایه. هه‌روه‌ك پێشه‌كی ئه‌و بڕیاره‌ی كۆمسیۆن ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه بڕیاره‌كه له ئه‌نجامی خستنه‌ڕووی ئه‌و نامانه ده‌ركراوه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه له‌باره‌ی خشته‌ی كاری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و تاوتوێكردنی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه به‌ده‌ست ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران گه‌یشتوون.
له وه‌ڵامدا بۆ كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دەڵێت" ئێمه جه‌خت له پابه‌ندبوونی حزبه‌كه‌مان و رێزگرتن له جێبه‌جێكردنی یاسا ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئێمه باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌یه، كه ناكرێت ئه‌و لایه‌نه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات، چ له ناوخۆی عێراق بێت یانیش له هه‌ر وڵاتێك، بڕیارێك له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی ده‌ربكات، كه له ڕووی ناوه‌ڕۆك و رێكاره‌كانه‌وه پێچه‌وانه‌ی ره‌شنووسی یاسای هه‌ڵبژاردن و یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه بێت، وه‌ك یاسای ئه‌و لایه‌نه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌بات، جا شێوازی بڕیاره‌كه له‌ڕووی شكلییه‌وه هه‌رچییه‌ك بێت. هه‌روه‌ها هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه ده‌زانن، كه وێڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له (٥٠) رۆژ به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن، تا ئێستاش كۆتایی به‌و ماراسۆنه نه‌هاتووه و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن تا ئێستا په‌سه‌ند نه‌كراون، ئه‌ویش له ئه‌نجامی ئه‌و جۆره بڕیارانه‌یه".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، بۆ هه‌مووان رایده‌گه‌یه‌نین، حزبه‌كه‌مان مافی ته‌واوی هه‌یه كه هه‌موو رێگه‌یه‌كی یاسایی و سیاسی بۆ به‌رگریكردن له ده‌نگی جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌رانی خۆی بكات.
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەڵامی ڕاگەیەندراوێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دایەوە و وتی" سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها و به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردانیان له كاروباره‌كانیان نه‌كردوه، به‌ڵكو پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراوه‌یی كۆمسیۆنیان كردوه".
جەختیشیکردەوە، كۆمسیۆن لایه‌نگری هیچ لایه‌نێك نییه و كاریگه‌ری هیچ كه‌سایه‌تیه‌كیشی له‌سه‌ر نییه، جا له هه‌ر پۆست و پێگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تدا بن، رونیشیده‌كه‌ینه‌وه، هیچ بڕیارێكمان نییه به‌ناونیشانی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی تانه‌لێدان، به‌ڵكو ئه‌و ماوه‌یه یاساییه و نه كۆمسیۆن و نه هیچ لایه‌نێكی دیكه، مافی درێژكردنه‌وه‌یان نییه.
هاوکات پێشتر مەکتەبی سیاسی پارتی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد بوو" پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، بە پاکی و دیموکراسییانە بەڕێوەچوو تا ئەو کاتەی بە بڕیاری سیاسی و دەستێوەردانی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی دەستەی دادوەری ماوەی تانە لێدانەکان بە نایاسایی درێژکرایەوە، بە مەبەستی دەستکاری ئەنجامەکان لە بەرژەوەندی ھەندێک لایەنی دیاریکراو".
لە بەرامبەریشدا ئەمین بابا شێخ وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارتی باسی لەوەکرد، دڵنیاین وه‌رگرتنه‌وه‌ی دوو كورسییه‌كه‌ی پارێزگاكانی هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا ئیستحقاقی ره‌وای یه‌كێتی و هاوپه‌یمانی كوردستانه، به‌تانه و رێكاری یاسایی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ خاوه‌نه راسته‌قینه‌كه‌ی، واتا ئه‌م پێشێلكارییه به رێكاری یاسایی راستكراوه‌ته‌وه.