سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی دەربارەی هێرشەکەی داعش پەیامێکیان بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی دەربارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعش لە سنووری قەزای مەخموور پەیامێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن" پێویستە هەماهەنگی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا بکرێت".

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیرۆریستانی داعش، بوونەتە هەڕەشەیەکی راستەقینە بۆ سەر ژیانی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکردووە" پێویستە هەرچی زووە، هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، بەهێزتر و تۆکمەتر بکرێت و رێکاری پێویست بگیرێتەبەر، بۆ ئەوەی کۆتای بە خۆڕێکخستنەوە و گەشەکردنی تیرۆریستانی داعش و هێرش و پەلامارە دڕندانەکانیان بهێنرێت و ژیانی پێشمەرگە و دانیشتووانی ئەو ناوچانەش، پارێزراو بێت".  

سەرۆکی حکومەت راشیگەیاندووە" حکومەتی هەرێم ئامادەی خۆی بۆ برەودان بە هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک، بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیربوونی دۆخی عێراق بە گشتی و ئەو ناوچانەی کەوتوونەتە بەر پەلاماری داعش بەتایبەتی، دووپات دەکاتەوە".

لای خۆشیەوە قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەوەی خستۆتەڕوو، زۆر بوونی ھێرشەکانی داعشی تیرۆریست لە‌م ماوە‌یە‌دا سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە‌ جگە‌ لە‌وە‌ی مە‌ترسیی ئەو گروپە تێرۆریستییە ھە‌ر زیندوە‌، پێویستیشە كێوماڵ و چاودێری و پڕكردنە‌وە‌ی بۆشایی ئە‌منی ئە‌و ناوچانە‌ زیاتر بێت بە‌تایبە‌ت ئە‌و ناوچانە‌ی دە‌كە‌ونە‌ نێوان ھێڵی بە‌رگری ھێزی پێشمە‌رگە‌ و ھێزە‌ عێراقییە‌كان، بە‌ھاوكاری و ھە‌ماھە‌نگی ھێزە‌ ھاوپە‌یمانە‌كانمان.

باسی لەوەشکردووە، ھاوتە‌ریبیش لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌؛، كار بۆ نە‌ھێشتنی فیكری تیرۆریستی بكرێت، چونكە‌ تاوە‌كو ئە‌و فیكرە‌ بمێنێت، تیرۆریش ھە‌ر دە‌مێنێت، ھە‌روە‌ھا پێویستە‌ شانە‌ نوستوە‌كانیشیان لە‌ ڕە‌گەوە ریشە‌كێش بكرێن.



PM:12:50:03/12/2021