چەکدارانی داعش لە سنوری پردێ هێرشیان کرد
قوربانی هەیە

ئەمشەو لە کاتژمێر ١١ دا چەکدارانی داعش لە سنوری ناوچەی پردێ بە دیاریکراوی لە سەرگەلی قەرە سالم هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و قوربانی هەیە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو پێشمەرگە لەو هێرشەی داعشدا شەهیدبوون، یەکێکیان پلەی نەقیبە بەناوی ( مەسعود تەلعەت ) دووەمیشیان پێشمەرگەیە بەناوی ( ئەحمەد لەتیف ).

لەو هێرشەدا جگە لەو دوو شەهیدەدا، دوو پێشمەرگەش بریندار بوون.

ئەمە چوارەم هێرشە لە ماوەی دوو هەفتەدا دەکرێتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک و هەولێر.
 

PM:11:44:05/12/2021