ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سلێمانی زانكۆی دەربارەی سزادان و دەوامکردنی خوێندکاران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە دەڵێت" ڕێگه نه‌درا له ڕۆژانی ڕابردوو هیچ خوێندكارێكی زانكۆكه‌مان سزا بدرێت له به‌رامبه‌ر داواكردنی مافه ڕه‌واكانی".
ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، خوێندكارانی زانكۆ سلێمانی وه‌ك به‌شێك له خوێندكارانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژانی ڕابردودا به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران چه‌ندین خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا به‌جۆرێك كه په‌یامه‌كه‌یان گه‌یشته هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سلێمانیش وێڕای پشتگیری داوا ڕه‌واكانیان به‌ڵێنیداوه كه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌یان بێت بۆ داواكردن و به‌دواداچونی سه‌رجه‌م مافه ڕه‌واكانیان و ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ش نه‌درا له ڕۆژانی ڕابردو هیچ خوێندكارێكی زانكۆكه‌مان سزا بدرێت له‌به‌رامبه‌ر داواكردنی مافه ڕه‌واكانی.
ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سلێمانی له بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كاته‌وە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ دابینكردنی پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی كۆلێژ و به‌شه‌ناوخۆییه‌كان هه‌نگاوه‌كان به‌رده‌وامن، به‌ڵام پێویسته سه‌رجه‌م كۆلێژ و به‌ش و مامۆستایانی زانكۆكه‌مان پابه‌ندبن به وانه‌وتنه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌كان له‌كاتی دیاریكراو به‌پێی خشته‌ی وانه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی كۆلێژه‌كان و ڕۆژمێری ساڵی خوێندنی 2021-2022 .
ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سلێمانی داواش له خوێندكاران دەکات، کە پابه‌ندبوونی ته‌واویان هه‌بێت له پێناو دوانه‌كه‌وتنی ساڵی خوێندن و زه‌ره‌رمه‌ندنه‌بونی خوێندكاران و زانكۆ و ئاساییبونه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه.
ماوه‌ی دوو رۆژه خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی سنوری شاری سلێمانی و دەوروبەری به‌مه‌به‌ستی خەرجکردنی ده‌رماڵه‌ی مانگانه و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری به‌شه ناوخۆییه‌كان ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه.