بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاشکرای دەکات، حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران پێی ڕاگەیاندووین بهبێ كارتی ڤاكسین و پشكنینی نهرێنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێگه به هاوڵاتیان نادرێت گهشتی ئهو وڵاته بكهن و دهگهڕێندرێنهوه.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، کە بەپێی بڕیارێکی کۆماری ئیسلامی ئێران کەوا بە ئێمە راگەیاندراوە لە رۆژی پێنجشەممەوە رێکەوتی ٩ی کانووونی یەکەم مەرجی رێگەدان بە هەر گەشتیارێک و سەردانیکەرێکی عیراقی و هەرێمی کوردستان بۆ ئێران لەگەڵ بوونی ڤیزا هاوکات پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی نەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێکەوە پێبێت (کارتی ڤاکسین + ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا ) کە ماوەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لە (٤٨) کاتژمێر تێنەپەڕیبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو رێکەوتە و رۆژانی دواتریش بەبێ کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا سەردانی دەروازەی باشماخ نەکەن بەمەبەستی گەشتکردن بۆ ئێران، بە پێچەوانەوە تەنها بە کارتی ڤاکسین یاخود تەنها پشکنینی کۆرۆنا لەلایەن ئێرانەوە رێکاری داخڵ بوونتان بۆ ناگیرێتەبەر و دەگەڕێنرێنەوە.