لە پردێ هێرشکرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە

 "سێ مووشەک  ئاڕاستەی پردێ کراوە و سەرجەمیان سنوری پێشمەرگەی تێپەڕاندووە ".

 

ئەمشەو سێشەممە ٧ی کانوونی یەکەم، چەند سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بە سپی راگەیاند " سێ مووشەک ئاڕاستەی پردێ کراوە و سەرجەمیان سنوری پێشمەرگەی تێپەڕاندووە و هیچیان ئامانجیان نەپێکاوە".

 

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەى ئەوە نازانرێت کە هێرشەکە زیانى هەبووە یان نا، بەڵام بەپێی چەند سەرچاوەیەک یه‌كێك له‌ كاتیۆشاكان له‌ نزیك گوندی گرتگه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و یه‌كێكی دیكه‌شیان له‌ رۆژئاوای شێراوه‌. 

 



PM:08:49:07/12/2021