مەکتەبی سیاسی پارتی پەیامێکی بۆ عومەری سەید عەلی نارد

مەکتەبی سیاسی پارتی پەیامێکی سەرۆخۆشی بۆ عومەری سەید عەلی نارد بۆهۆکی کۆچی دوای خوشکەکەی.

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ عومەری سەید عەلی  بەمشێوەیە هاتووە:

بۆ/ برای بەڕێز کاک (عومەری سەید عەلی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای خوشکی بەرێزتان خوالێخۆشبوو (فاتمە عەلی حوسێن) مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بەشەریکی خەمتان دەزانین.


ئومێدەوارین دڵنەوایی هاوخەمی دۆست و ئاشنا و هەڤاڵانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارام گرتنتان و لە خەمو خەفەتتان کەم بکاتەوە.

جارێکی دیکە پرسەو سەرە خۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لەخوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆشتی دیکە بە دوور بکات.

انا لله وانا اليه راجعون

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

٩ی ١٢ی ٢٠٢١



AM:09:59:10/12/2021