شارەوانی ڤایمەر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەلاحەددین دەمیرتاش یەکێکە لە سیاسەتمەدارە دیارەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە تورکیا، ئەو هەمو تواناکانی خستوەتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە دیالۆگ و رێگەچارەی ئاشتیخوازانە.
ئەوەشی خستەڕوو، ناوبراو بەهەمان شێوە داکۆکیکاری بەردەوام بووە بۆ مافەکانی کورد، ئاشوری، ئەرمەنییەکانی تورکیا، بەردەوام داوای خوێندنی بە زمانی دایک کردوە و باوەڕی بە یەکسانی و ئازادییەکان هەبووە.
بڕیارە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکە لەم مانگەدا بەڕێوەبچێت و داوا دەکرێت کەسێک بە نوێنەرایەتی دەمیرتاش خەڵاتەکە وەربگرێت.