وێنە.. پەرواز لە کەشێکی سۆزداریدا دەردەکەوێت

پەرواز حسێن گۆانیبێژی ناسراوی کوردستان لە نوێترین دەرکەوتنیدا لە کەشێکی سۆزاوی لەگەڵ هاوسەرە هونەرمەندەکەی، گۆران عەبدوڵا دەردەکەوێت.

پەرواز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی داگرتووە کە سەری لەسەر شانی هاوسەرەکەی، گۆران عەبدوڵایەو لە گەڵیدا نووسیوویەتی " خوای گەورە بتپارێزێت ". 

پەرواز حوسێن لە دایکبووی ١٩٨٩، قەڵادزێ یە، ئێستا لە ھەولێر دەژی، گۆرانیبێژێکی کوردە کە بە دەنگی خۆش لە وەرزی دووەمی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی کەناڵی MBC بە ناوی "ئەرەب ئایدڵ"ی ٢٠١٣ بەشداری کردووە و چەند قۆناغێکی باشی بڕی لە کێبەرکێکەدا. 
ئەو دەمە یەکەم جار بوو کە لە پێشبەرکێی ئەرەب ئایدڵدا کەسێکی غەیری عەرەب و غەیری عەرەبزمان بەشداری دەکات و لە سایەی ئەم بەشداریەو کارەکانی تری پەرواز لە ساڵی ٢٠١٣دا لە کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوین بوو بە کەسێکی بەناوبانگ.

ئەو هونەرمەندە کە ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە و لە ئێستادا خاوەنی دوو کچن و هەردووکیان بەردەوامن لە کاری هونەری.



AM:09:01:11/12/2021