لیژنه‌ی باڵای ئەمنی پارێزگای هه‌ولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە هاوڵاتییانی پارێزگاکە دەکات، کە ئەو زەویانەى لە سنوورى شارەوانییەکان زێدەڕۆی لەسەر کراوە، داواکاری بەناوکردنی زەوییەکانیان پێشکەش بکەن.
لیژنه‌ی باڵای پارێزگای هه‌ولێر لە بڵاوکراوەکەدا ئاگاداری گشت خاوه‌ن خانووه زیاده‌ڕۆییه‌كانی سنوری شاره‌وانیه‌كان ده‌كاتەوە، كه یاسای به خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی له سنوری شاره‌وانیه‌كان زیاده‌ڕۆی له‌سه‌ر كراوه، دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی له په‌رله‌مان به یاسای ژماره (٧)ی ساڵی (٢٠٢١)، ئێستا به‌ركاره و لیژنه‌كان له ته‌واوی قه‌زا و ناحییه‌كان ده‌ست به‌كارن.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویسته هاوڵاتییان به زووترین كات سه‌ردانی لیژنه‌كان بكه‌ن به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی داواكاری ته‌ملیككردن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌كه دیاریكراوه و به پێچه‌وانه‌وه مافی ته‌ملیك كردنیان نامێنێت.