ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بە کۆرۆنا کۆچی دواییکرد

ئیكرام عەلی هیدایەت ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا  كۆچی دوایكرد.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئیكرام عەلی ئەندامی سەركردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا. 

ئیكرام عەلی دانیشتوی سنوری پارێزگای سەڵاحەدین بوو و ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەرە دێرینەکانی یەکێتی بوو. 


PM:03:55:13/12/2021