ئەمڕۆ یادی ساڵانەی ئاڵای کوردستان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی کانوونی یەکەم، یادی ساڵانەی ئاڵای کوردستان لە بەشێک لە داموو دەزگا حکومیی و ناحکومییەکان کرایەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەم بە ڕۆژی ئاڵای کوردستان داندراوە، بەڵام لەم ساڵدا ١٧ی کانوونی یەکەم دەکەوێتە ڕۆژی هەینییەوە، هەر بەو هۆکارە ڕۆژێک یادەکە پێشخرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بە‌شێک لە داموو دەزگاکاندا ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز نرخێندراو لە چەند مەراسیمێکدا یادی کرایەوە،  یادی ساڵانەی ئاڵای کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ١٧ی کانوونی یەکەمی هەمووساڵێک، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی ١٧ی کانوونی یەکەم دەکەوتە ڕۆژی هەینییەوە بڕیاردرا یادەکە رۆژێک پێش بخرێت و لەڕۆژی ١٦ی کانوونی یەکەمدا یادی بکرێتەوە، تا بتواندرێت لە سەرجەم قوتابخانەکان و بەشێک لە داموو دەزگاکاندا یادی ئاڵای کوردستان بە بیر هەمووان بهێندرێتەوە.

ئەم یاد کردنەوەیە، دەگەڕێتەوە  بۆ  رۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٤٥، بەرامبەر ٢٦ ی سەرماوەزی ٢٦٤٥ ی هەتاوی، لە مەراسمێكی بە شكۆو بە ئامادەبوونی پێشەوای قازی محەمەد و شۆڕشگێڕانی پارچەكانی دیكەی كوردستان ئاڵای كوردستان بە رەسمی هەڵكرا.



AM:09:53:16/12/2021