پارێزگارى دهۆک لهبارهی گیان لەدەستدانى دایک و چوار منداڵهكهی سنورى ئاکرێ دەڵێت" رووداوەکەی ئاکرێ بەهۆی نەشارەزای ڕوویداوە".
عەلى تەتەر پارێزگاری دهۆک ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا لەسەر رووداوى گیان لەدەستدانى دایکێک و چوار منداڵ ڕایگەیاند" لەو سنورە نەوت دابەشکراوە و زۆپاکەش زۆپاى دار نەبووە و زۆپاى نەوت بووە".
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر خەڵکێک نەشارەزا بێت و ژوورەکە بە تەواوى قەپات بکات، بوارى کێشانى ئۆکسجین نەبێت ئەو کارەساتانە بەردەوام روودەدەن.
درەنگانی شەوی ڕابردوو بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی و ئامێری گەرمكەرەوە، دایكێك و چوار منداڵ لە گوندی قوپکی سەر بە شارۆچکەی گرەسێنی ئاکرێ، بەهۆی دووکەڵی خەڵووزەوە گیانیان لەدەستدا، هاوکات لە کاتى رووداوەکەدا باوکى منداڵەکان لە ماڵەوە نەبووە، بەو پێیەى پێشمەرگەیە و لە ئەرکدا بووە.
ناسنامەى دایک و چوار منداڵەکە بریتین لە:
- بیلمەس مستەفا، (٤٢) ساڵ
- رەوان عوزێر خدر، نۆ ساڵ
- موراد عوزێر خدر، (١١) ساڵ
- سەعد عوزێر خدر، (٢٨) ساڵ
- خەلات عوزێر خدر، (١٢) ساڵ