یەختێکی دیکەی پەنابەران بە ٨٠ کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت

یەختێکی دیکەی پەنابەران بە ٨٠ كۆچبەرەوە لە دەریای ئیجە نزیك دوورگەی پارۆس ژێر ئاو كەوت ، تا ئێستا ٥٧ كۆچبەر ڕزگار كراون.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ماڵپەڕی پشتی نیوز-ی تایبەت بە كۆچبەران لە یۆنان ئاشکرایکرد، كە یەختەك بە ٨٠ كۆچبەرەوە لە دەریای ئیجە نزیك دورگەی پارۆس ژێر ئاو كەوت ، كە تا ئێستا ٥٧ كۆچبەر ڕزگار كراون و دوو تەرم دۆزراونەتەوە و نزیكەی ٢١ كەسی دیكە نادیارن، كە هەلیكۆپتەرێك و پێنج یەختی هێزی دەریاوانی یۆنان و فرۆكەیەكی تایبەت لە شوێنی ڕووداوەكەن و بەدوای كۆچبەری دیكە دەگەڕێن.

دوێنێ هەینی بەلەمێکی تری پەنابەران بە نزیکەی ١٥٠ کۆچبەرەوە نقوم بوو.



AM:09:05:25/12/2021