وێنە.. پەرواز حسێن لە بەفردا دەردەکەوێت

گۆرانیبێژی ناسراوی باشوری کوردستان پەرواز حسێن لەگەڵ هاوسەرەکەی گۆران عەبدوڵا لەناو بەفردا دردەکەوێت.

پەرواز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە لە بەفربارینی دوێندا لەگەڵ هاوسەرەکەی. هونەرمەند گۆران ساڵح دەردەکەوێت. 

پەرواز حوسێن لە دایکبووی ١٩٨٩، قەڵادزێ یە، ئێستا لە ھەولێر دەژی، گۆرانیبێژێکی کوردە کە بە دەنگی خۆش لە وەرزی دووەمی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی کەناڵی MBC بە ناوی "ئەرەب ئایدڵ"ی ٢٠١٣ بەشداری کردووە و چەند قۆناغێکی باشی بڕی لە کێبەرکێکەدا. 
ئەو دەمە یەکەم جار بوو کە لە پێشبەرکێی ئەرەب ئایدڵدا کەسێکی غەیری عەرەب و غەیری عەرەبزمان بەشداری دەکات و لە سایەی ئەم بەشداریەو کارەکانی تری پەرواز لە ساڵی ٢٠١٣دا لە کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوین بوو بە کەسێکی بەناوبانگ.

ئەو هونەرمەندە کە ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە و لە ئێستادا خاوەنی دوو کچن و هەردووکیان بەردەوامن لە کاری هونەری.



PM:07:07:25/12/2021