لە ڕاگەیەندراوێکدا مەکتەبی سیاسی پارتى پێشوازى لە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى دەکات بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
له راگه‌یاندراوێكدا مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویكرده‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی له بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ده‌كات بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی كۆتای ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه له رێكه‌وتی ١٠ی ١٠ی ٢٠٢١ ئه‌نجامدرا، ئه‌م بڕیاره ھه‌نگاوه ده‌ستورییه‌كان به دوای خۆیدا ده‌ھێنێت بۆ پێكھێنانی كابینه‌ی داھاتووی حكومه‌تی فیدراڵ.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له ھه‌مانكاتدا جه‌خت له به‌دواداچوونی ئه‌و سته‌مه ده‌كه‌ینه‌وه كه له پارتیمان كرا له به ناحه‌قبردنی دوو كورسی له كورسیه‌كانمان، به رێگای یاسای له لایه‌ن ئه‌و كاندید و ده‌نگده‌رانه‌مانه‌وه كه به نایاسای ده‌نگه‌كانیان سوتێنران.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق سکاڵا تۆمارکراوەکانی لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوه‌ختی پەرلەمان كه له‌لایه‌ن هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح پێشكه‌ش كرابوون هه‌ڵوه‌شانده‌وه و پاشان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی خوولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی پەسەندکرد.