وەرزش لە زەهایمەر دەتپارێزێت

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەكان یارمەتی چالاك كردنی مێشكی كەسلنی بەتەمەن دەدات و ئەگەری توشبونیان بە زەهایمەر كەمدەكاتەوە.
توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی مێشك و دەمار لە ولایەتی ئۆهایۆی ئەمریكا لەسەر 100 كەسی بەتەمەن ئەنجامیانداوە، كەتەمەنیان لە نێوان 65 بۆ 89 ساڵیدا بووە و، بەشێكیان نەخۆشی زەهایمەر بەشێوەیەكی بۆ ماوەی لە خێزانەكانیاندا هەبووە.
توێژەرەكان داوایان لە بەشێكی بەشداربوانی توێژینەوەكە كردووە كە هەفتانە دوو جار ڕاهێنانە وەرزشییەكان ئەنجام بدەن.
سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە بۆیان دەركەوتووە كە ئەو كەسانە ڕاهێنانە وەرزشییەكانیان ئەنجامداوە، كارەكانی مێشكیان چالاكتربووە هاوشێوەی كەسانی ئاسایی، بەمەش ئەگەرەكانی توشبوونیان بە زەهایمەر كەمبۆتەوە، بەڵام ئەو كەسانەی ڕاهێنانی وەرزشیان ئەنجامداوە، ڕێژەی جینی (ئی چوار) لە مێشكیاندا زیاد بووە كە بەرپەرسە لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر. 



PM:02:26:14/07/2014