دوکان.. بەهۆی خراپی دۆخی کارەباوە هاوڵاتیان گرد بوونەوە

دانیشتوانی گوندەكانی دوڵی جافایەتی لە سنوری قەزای دوكان بەهۆی خراپی دۆخی كارەباوە گردبوونەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٩ی کانوونی یەکەم، بەشێك لە دانیشتوانی گوندەكانی دۆڵی جافایەتی ناڕزاییان لەبەرامبەر خراپی و نەبوونی كارەبای نیشتیمانی دەربڕی و داوا دەكەن كارەبایان بۆ زیاد بكرێت.

دانیشتووانی ئەو گوندانە باس لە ئەوەش دەكەن كە كارەبای مۆلیدەیان نییەو بەهۆی كەمی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی لە دۆخێكی خراپدان و ناتوانن كاری ڕۆژانەیان ئەنجامبدەن، داوا دەكەن بەرپرسان لەسەر كێشەكە بێنەدەنگ و چارەسەریان بۆ بدۆزنەوە.



PM:03:19:29/12/2021