ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی 12 ئاماده‌یی بڵاودەكرێتەوە
بەوتەی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12 ئاماده‌ی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو رادەگەیەنرێت.
نه‌جمه‌دین عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به ماڵپەڕی خه‌ندانی راگه‌یاند: كاركردن بۆ كۆتایی هێنان به‌ئه‌نجامی نمره‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌رده‌وامه‌و ره‌نگه كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ناوه‌كان رابگه‌یه‌نرێن.
نه‌جمه‌دین عه‌لی وتیشی: "له ئێستا كێشه‌یه‌كی بچوك له ناوه‌كانی 10 و 11دا هه‌یه، ئه‌ویش یه‌كلایی ببێته‌وه ئاماده ده‌كرێت بۆ راگه‌یاندن".
PM:04:00:14/07/2014