خانمە هونەرمەندی شۆخ و شەنگ دینا نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە، کە وەک دیاری سەری ساڵ پێشکەشی بینەرەکانی کردووە.
گۆرانی (تۆ بووی) بەرهەمێکی نوێی هونەری دینایە و شەوی ڕابردوو لە چەناڵی یوتیوبی تایبەتی ئاوازدانەری دیاری کورد هەڵکەوت زاهیر بڵاوکراوەتەوە، هۆنراوەی بەرهەمەکە دینا خۆیەتی و هەڵکەوت زاهیر کاری ئاوازدانانی بۆ کردووە، رێناس کورداخ کاری ئەرەنجمێنتی بۆ بە ئەنجام گەیاندووە و لەلایەن بڕیار فەتاحەوە دەرهێنانی بۆ کراوە.
دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.