وێنە.. کۆمسای لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا بەشێوەیەکی زۆر جیاواز دەردەکەوێت

کۆمسای گۆرانیبێژی ناسراوی دیاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا بە ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت.

کۆمسای لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە و پیرۆزبای ساڵی نوێ لە هەوادارەکانی دەکات، هاوکات ناوبراو بەم دەرکەوتنەی بۆتە مایەی سەرنجی بەشێک لە فانەکانی. 

کۆمسای لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی خۆشترین دەنگ، لە شاشەی ئێن ئەڕتی پەخشدەکرا، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.


PM:01:39:01/01/2022