دەمیرتاش ئاواتەخوازە ساڵی نوێ بێ ئۆردوغان بێت

هاوسەرۆکی زیندانیکراوی پێشووی هەدەپە، سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی ٢٠٢٢ وە پەیامێکی بڵاوکردەوەو ئاواتەخوازە ساڵی ئایندە بێ ئۆردوغان و ئاک پارتی بێت.

دەمیرتاش لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی  "ساڵێکی بێ تاڵانی و بێ ئاکەپە بۆ هەمووان دەخوازم."  

دەمیرتاش لە تویتەکەیدا نوسیویەتی، " با کەس لە خشتە نەبەم. ساڵێکی بێ ستەم و بێ زیادکردن و بێ تاڵانی و بێ ئاکەپە بۆ هەمووان دەخوازم. ساڵێکی وەها بە شێوەیەکی سرووشتی ساڵێکی خۆش دەبێت. لەو حاڵەدا بە هیوای ساڵێکی خۆش."  

دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠١٦ زیندانیکراوە، چەندان جار یەکێتی ئەوروپاو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ جەخت لەسەر نا یاسایی دەستگیرکردن و مانەوەی لە زیندان دەکەن، بەڵام ئۆردوغان و ئاک پارتی رەتیدەکەنەوە. 



PM:02:09:01/01/2022