وادەی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرا

بەپێی پێشبینیە فەلەكناسیەكان، بڕیارە رۆژی ٢ی نیسانی ئەمساڵ وەكو یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریبكرێت.

ئیبراهیم جەروان، زانای فەلەکناسی ئیماراتی بە رۆژنامەی (بەیان)ی راگەیاند" بە گوێرەی پێشبینییەکان تەنها سێ مانگ بۆ هاتنەوەی مانگی رەمەزان ماوە و پێشبینی دەکرێت کە رۆژی ٢ی نیسانی ئەمساڵ یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان دەستپێبکات". 

مانگی ڕەمەزان، مانگی نۆیەمە لە ڕۆژژمێری کۆچییدا، وە ئەم مانگە تایبەتمەندی جیاوازی ھەیە لای موسڵمانان لە مانگەکانی تر و موسڵمانان لە ڕۆژەکانی ئەم مانگەدا بەڕۆژوو دەبن و ئەرکە ئاینییەکانیان زیاتر جێبەجێدەکەن.


PM:07:42:03/01/2022