سوپای عێراق دوو شەو لەمەوبەر کۆنترٶڵی چەند شوێنێكی تکریتیان کرد، رۆژێک نەیانتوانی بمێننەوەو هەر هەمان ئێوارە پێش بەبربانگ، لەژێر فشاری هێرشی چەکدارانی داعشدا شارەکەیان چۆڵکرد.
ئاژانسەکان لە زاری وتەبێژی هێزە بەرگرییەکانی عێراقەوە قاسم عەتاوە تایگەیاند کە کە شەوی ١٥ی تموز چەندین شوێنی ناو شاری تکریتیان کۆنترۆڵکردووە، بەڵام بەپێی هەواڵێ ئاژانسەکان کەلەکەناڵی جیاجیاکانەوە وەریان گرتووە، ئێوارەی رۆژی دوایی چەکدارانی داعش ناو شارەکەیان بە سووپای عێراق چٶڵکردووەو زیانێکی زۆریان بە سووپاکە گەیاندووە.
ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسا بلاویکردەوە کە فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای عێراق پێیراگەیاندوون کە ئه‌وه‌ی رۆژی سێ شه‌ممه سوپای عێراق و چه‌كداره خۆبه‌خشه شیعه‌كان به پشتیوانیی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی، هێرشیان كرده سه‌ر شاری تكریت و چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له شاره‌كه كۆنترۆڵ كرد.
دواتر له ژێر فشاری چه‌كدارانی داعشدا، ناچار بوون پاشه‌كشه بكه‌ن و زیاتر له 10 كیلۆمه‌تر له شاری تكریت دووركه‌وتوونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی پێكدادنه‌كانیشدا، ده‌یان سه‌ربازی سوپای عێراق و چه‌كداری خۆبه‌خشی شیعه كوژراون و به هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانیشه‌وه، چه‌ندین هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژران و بریندار بوون.