ئەم ئێوارەیە لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سلێمانی – دوکان ٥ کەس بوونە قوربانی.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکان سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی رایگەیاند " لە رووداوەکەی هاتوچۆی ئەم ئێوارەیەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای دوکان روویدا ٥ کەس گیانیان لە دەستداو ٢
کەس دیش بریندار بوون.
ڕووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندکروزەر بووە کە یەکێکیان چوار کەسی تێدا بووە و هەموویان ئەندامی یەک خێزان بوون، تێیدا ژن و مێردێک گیانیان لەدەستداوە و دوو منداڵیشیان بریندارن و براونەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، هەرچی ئۆمبێلێکی دیکەیە کاتێک ویستوویەتی بەهانایانەوە بچێت، بەهۆی تیژڕۆییەوە تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و سێ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە چەند ناوچەیەکی هەرێم کردووە و لە سەنتەری شارەکانیشدا بەفر بە شێوەیەکی بەرچاو باریوە، لە ئێستاشدا بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە شەقامەکان بەستوویەتی و هاتوچۆ دەڵێت، ئەگەری روودانی رووداوی مەترسیدار زۆرە.