راوێژکارێکى سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە کۆرۆنا گیانى لەدەستدا

شێخ شامۆ، راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئێزیدییەکان ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دواییکرد.

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئێزدییەکان لە پارێزگای دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای نزیکەی سێ هەفتە لە توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرە لە ١١ی ئەم مانگەدا، ئێوارەی ئەمڕۆ شێخ شامۆ، راوێژکاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و کەسایەتی دیاری ئێزدییەکان گیانی لەدەستدا.

شێخ شامۆ، ئەندامی خولی رابردووی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکى بنکەى لالش بوو بۆ کاروبارى ئێزیدییەکان، ناوبراو لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بووەتە راوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری ئێزدییان.


PM:06:00:18/01/2022