گروپێک بەرپرسیارێتى تەقاندنەوەى بۆرییە نەوتییەکەى هەرێمى لەئەستۆ گرت

میدیای نزیک لە پەکەکە بڵاویکردەوە، تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان، بەرپرسیارێتیی تەقاندنەوەی بۆرییە نەوتەکەی مەڕەشی لەئەستۆ گرتووە و ڕایگەیاندووە "بە تەکنیکیکی تایبەت تەقێندراوەتەوە."

ئاژانسی فوراد نیوزی نزیک لە پەکەکە بڵاویکردەوە، تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان-هەبەدەهە ڕایگەیاند، "ڕۆژی ١٨ی کانوونی دووەم، هێزەکانی ئێمە بۆری نەوتی مەڕەش/پازارجخ-یان، بە تەکنیکێکی تایبەت تەقاندەوە و دواتر هێزەکانمان بە سەلامەتیی گەڕانەوە بۆ بارەگاکانیان".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە، "ئەو چالاکییە بۆ تۆڵەکردنەوەی گەلە بندەستەکەمان، توێژی کرێکار، بەرخۆدێرانی زیندان، شەهیدکردنی دەیان شۆڕشگێڕ لەلایەن فاشیستەکانەوە، بووە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختیشکراوەتەوە "لەبەرامبەر تەواوی ئەو کۆمەڵکوژییانەی، ئاکەپە/مەهەپە بەسەر گەلی کورددا هێناویانە، لێپرسینەوە دەکەن و تۆڵەیان لێدەکەنەوە".




PM:07:28:19/01/2022