دانیشتوانی قەزای پێنجوێن هۆشداری بە حكومەتی هەرێم دەدەن

لە ڕاگەیەندراوێکدا دانیشتوانی قەزای پێنجوێن هۆشداری بە حكومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەدەن و دەڵێن" هەرشتێك ڕووبدا ئەوە لایەنی پەیوەندی دار بەر پرسیارە". 

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

كۆتا ئاگاداركردنەوەی دانیشتوانی پێنجوین بۆ بەڕێوەبەری كارەبای هە ڵبجەو لایەنە پەیوەندی دارەكان وه رن لێرەوە گوزەرانی دانیشتوانی پێنجوێن ببین لە چ حاڵێكدایە وێڕای دڵسۆزی و خەمخۆری بەشی كارەبای پێنجوێن كەبەدرێژای چەند شەو ڕۆژی ڕابردوو لەئەركدابوون خۆنەویستانە هەوڵی چاكردنی شۆرتی كارەبای پێنجوێن و ناحیەی گەرمك و ناوپارێز و دێكانیان داوە . بۆیەدەڵێین ئەگەر ئەم كارەبایە بەهەر ناونیشانێك لە دانیشتوانی پێنجوێن دەكوژێتەوە ئەوە درۆییە لەبەر ئەوەی محەتە كارەبای تێدایە بەفەرمانی بەرپرسانی خوارەوە دەكوژێتەوە ناكرێت مانگی جارێك ئێمەی دانیشتوانی ئەم شارە بێینە سەر شەقامەكان .بۆیە دەڵێین ئەگەر هەرشتێك ڕووبدا ئەوە لایەنی پەیوەندی دار بەر پرسیارە بۆیەئێمە لەمەودوا داواكانمان بۆ كارەباو هەموو خزمەت گوزارییەكانە كەچەند ساڵە پێنجوێن لێی بێبەشە.

داوای دانیشتوانی قەزای پێنجوێن ی پەراوێز خراو ‌‌٢٠٢٢/١/٢٣


AM:10:52:23/01/2022