ئاڵا تاڵەبانی کار دەکات بۆ دەرچوانی بەرهەم ساڵح


ئاڵا تاڵەبانی کە لەبەر لایەنگری بۆ لاهور جەنگی لە یەکێتی دەرکرا، کار دەکات بۆ دەرچوونی سەرلەنوێی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆک کۆماری عێراق.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند کە چەند رۆژێکە ئاڵا تاڵەبانی کە لەناو ناوەندی سیاسی عێراقیدا ناسراوە دەستی بە کەمپین کردن کردووە بۆ دەرچوانی بەرهەم ساڵح بەرامبەر کاندیدی پارتی، هۆشیار زێباری.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئاڵا تاڵەبانی سیاسیەکی ناسراو و چالاکی ناو ناوەندی سیاسیە نێو شیعەو سونەی عێراقە و دەتوانێت دەنگ بۆ بەرهەم ساڵح کۆبکاتەوە لەهەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کە بڕیارە ٧ ی شوبات ئەنجام بدرێت.

سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاڵا تاڵەبانی و وەرگرتنەوەی لەلایەن هاوسەرۆک و مەکتەبی سیاسی یەکێتیەوە، سەرچاوەکەی " سپی" ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هیچ بابەتێکی لەو شێوەیە لە ئارادایە نییە.

دەربارەی گەڕانەوەی لاهور جەنگیش بۆ نیو ریزەکانی یەکێتی کە ناوبەناو باس دەکرێت، سەرچاوەکەی " سپی " باس لەوە دەکات کە هیچ بابەتێکی لەو شێوەیە لە ئێستادا لە ئارادا نییە. 



PM:09:49:28/01/2022