شاجوانی ساڵی ٢٠١٩ی ئەمەریکا چیسلی کریست، لە بیانیەکی بەرزەوە خۆی هەڵدایە خوارەوەو کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە کە چێلسی لە نهۆمی ٢٩ی باڵەخانەیەکەوە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی ئەو میدیانە رۆژی یەک شەممە چیسلی کریست، شاجوانی ئەمەریکا بۆ ساڵی ٢٠١٩ لە نهۆمی ٢٩ ی باڵەخانەیەک لە شاری نیویۆرک خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
کریست لە دوا یاداشتیدا کە نامەیەکە لە دوای خۆی جێهێشتووە و تیایدا نوسیویەتی: دەیەوێت هەموو شتەکانی بۆ دایکی جێبهێڵێت.