دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لەبارەی وەرگرتنی پارە لە گەشتیاران روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

کۆمەڵگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل رایدەگەیەنێت" ئەو کەسانەی هەردوو ژەمی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، لە کاتی پشکنینی کۆرۆنادا بڕی (٢٥) هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت". 

کامی کەمال، وتەبێژی کۆمەڵگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەپێی رێنماییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل مامەڵە دەکرێت، واتە تەنھا ئەو کەسانەی کە ھەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرونایان وەرنەگرتبێت یان راپۆرتی پێشوەختەی (٤٨) کاتژمێری پشکنینی کۆرۆنایان لەگەڵدا نەبێت پارەیان لێوەردەگیرێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پارەیەی بە مەبەستی پشکنینی کۆرۆنا لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل وەردەگیرێت لەلایەن کۆمپانیای بەرپرسیارەوە بڕەکەی (٢٥) هەزار دینارە. 


PM:05:12:04/02/2022