مەسعود بارزانی و هومام حمودی کۆبوونەوە

ئەمڕۆ سەرۆکی پارتی و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق و شاندێكی یاوەری له‌ سەلاحەددین كۆبوونه‌وه‌، لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ كرا. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، ئه‌مڕۆ شەممە لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە هومام حمودی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد، لە دیدارەكەدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ كرا و رۆشنای خرایە سەر هەنگاوە دەستورییەكانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

هەر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌، هەر لەو دیدارەدا جەخت لە نزیكبوونەوە و هەماهەنگی و بەردەوامی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە ئەوەیش لەپێناو تێپەڕاندنی تەحەددیات و پێشخستنی پڕۆسەی سیاسی عێراق.

هەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی پێشوازی لەگەڵ هومام حەمودی کۆبۆوە و لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان و پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەوڵەکانی پێکهینانی حکومەتی نوێی عێراق کرا و جەخت لە گرنگی هەماهەنگی و لە یەکنزیکبوونەوەی هێز و لایەنە سیاسییەکان کرا لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و چارەسەکردنی کێشە و ناکۆکییەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ.


PM:03:00:05/02/2022