بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند
" پێشنیار کراوە کە هەفتەی جارێک گەشتی فڕۆکەوانی لەنێوان سلێمانی و هەولێر
ئەنجام بدرێت، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق
رەزامەندی دەربڕیوە لەبارەی کردنەوەی هێڵی فڕۆکەی نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و
سلێمانی".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ ی شوبات، ئەحمەد وشیار بەڕێوبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
باسی لەوەکرد، وەزیری گواستنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا پێشنیازی ئەوەی
کردووە، کە گەشتی ئاسمانی لە نێوان ھەولێر و سلێمانی ئەنجام بدرێت و چاوەڕێی وەڵامی
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق دەکەن، وتیشی "ئەو جۆرە گەشتانە زۆر باشن و نێوان
ھەولێر و سلێمانیش بە فڕۆکە ٢٠ خولەک دەبێت، کە ھەفتانە یەک گەشت دەبێت و ئەگەر گەشتیار
ھەبوو زیاتریش دەکرێت".
باسی ئەوەشیکرد، لە ئێستادا تەنها هێڵی عێراقییە ماوە کارەکان تەواو
بکات بۆ دەستپێکردنی گەشتەکان و ئەوان وەک فرۆکەخانە ئامادەن بۆ هەموو گەشتێک.