هەفتەی داهاتوو کرێی خوێندنی منداڵانی شەهید و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان رایدەگەیەنێت" لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە دەستدەکرێتەوە بە خەرجکردنی کرێی خوێندنی منداڵانی شەهید و ئەنفالکراوان". 

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوەێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم خوێندکار و قوتابیانی کوڕ و کچی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی (خۆی یان یەکێک لە منداڵەکانی) کە لە زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکان دەخوێنن لەناو هەرێم بەپێی  یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیکراو و گیراوی سیاسی سوودمەند دەبن بۆ ساڵانی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) بەرەو خوار. 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو قوتابی و خوێندکارانەی تا ئێستا مامەڵەی وەرگرتنی کرێی خۆێندن و دەرماڵەیان نەکردوە یان نەیان هێناوە بۆ ساڵانی خوێندنی پێش (٢٠١٩-٢٠٢٠) پێویستە لە ماوەی (١٥) ڕۆژدا لە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو تا ٢٨ی شووباتی ٢٠٢٢ سەردانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە (هەولێر- سلێمانی- دهۆک) و بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان و بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى کەرکوک بکەن بۆ کارى پێویست.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، گەر لە کاتی داواکراودا سەردانیان نەکەن مافی داواکردنی کرێی خوێندنەکانیان نامێنێت. 


AM:09:58:09/02/2022